بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەری جەنگی سوپای ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئالاسکا سێ سەربازی ئەمریکی کە فڕۆکەوان بوون گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، دوای بەشداریکردنیان لە مەشق و راهێنانی سەربازی و گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سەرەکییان، دوو هەلیکۆپتەری جەنگی لە ناوەڕاستی ئالاسکا کەوتوونەتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز کە هەرسێکیان فڕۆکەوان بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمە سەربازییەکە ١١ هەلیکۆپتەری جەنگییان لە جۆری ئاپاچی
هەیە، کە دوانیان لە نزیک ناوچەی هیلی لە ناوەڕاستی ئالاسکا کەوتوونەتە خوارەوە.
دەشڵێت، لێکۆینەوەکان بۆ دەستنیشیان کردنی هۆکاری رووداوەکە بەردەوامن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری رابردوو دوو هەلیکۆپتەری
دیکەی جەنگی ئەمریکی لە جۆری بلاک هۆک لە کینتاکی لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و
راهێناندا کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانیان کە نۆ سەربازبوون گیانیان
لەدەستدا.
کـ - ئـ