سەردێڕ:

پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو خۆر بگاتە لوتکەی چالاکبوونی

PM:04:21:23/04/2023

3220 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەگەری هەیە لە ساڵی ٢٠٢٤ خۆر بگاتە لوتکەی سوڕی چالاکبوونی، واتە ساڵێک زووتر لە پێشبینییە فەرمییەکان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.


لەم دواییانەدا تیمێکی زانایان خەمڵاندنی باشتر و وردتریان بۆ بەهێزی و گەشەی خولی ئێستای خۆر ئاشکرا کرد و رایانگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ خۆر بگاتە لوتکەی چالاکییەکانی بە شێوەیەک لە مانگێکدا ١٨٥ پەڵەی خۆر تۆماربکرێت.

سوڕی چالاکییەکانی خۆر لە ساڵی ١٧٥٥ەوە تۆمار کراوە و لە ئێستادا لە پێنجەم سوڕدایە و لە ساڵی ٢٠١٩ پێشبینی ئەوەکرا رێژەی چالاکییەکەی ناوەندی بێت، بەڵام لە ئێستادا پێشبینییەکان گۆڕاون.

سوڕی چالاکی خۆر بۆ ماوەی ١١ ساڵ بەردەوام دەبێت لە دەردانی چالاکی موگناتیسی و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ژمارەیەک پەڵەی خۆر و بڵێسەی ئاگر و تەقینەوە.

سوڕی چالاکییەکانی خۆر جیاوازییان هەیە، لە لاوازترین سوڕی چالاکیدا کەمتر لە ١٠٠ پەڵەی خۆر دروست دەبێت و هەندێک کات و لە هەندێک سوڕدا ٣٠٠ پەڵەی خۆر لە مانگێکدا دروست دەبێت.













گەلەری