سەردێڕ:

داعش کەسایەتییەکی دیاری کوشت

PM:03:54:10/09/2021

26484 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، چەکدارانی داعش شێخی یەکێک لە خێڵەکانی دیالەیان فڕاندووە و دواتر کوشتویانە.


چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چەکدارانی داعش دوێنێ شەو هەستاون بە فڕاندنی شێخی یەکێك لە خێڵەکانی پارێزگای دیالە و ئۆتۆمبێلەکەشیان دزیووە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە رێگای بەعقوبە - خاڵس لەنزیك گوندی ئەسوەد ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشکردووە، رەشید تەمیمی (ئەبو عەلی) شێخی خێڵەکەیە و دوای فڕاندنی لەلایەن چەکداران داعشەوە کوژراوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

گروپی چەکداری داعش، لە کۆتاییەکانی ٢٠١٣دا سەریهەڵدا و لە ساڵی ٢٠١٤شدا، توانی بەشێکی زۆر لە خاکی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا داگیربکات، لە ساڵی ٢٠١٧شدا، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کۆتاییهاتنی ئەو گروپەی لە خاکی عێراقدا راگەیاند.













گەلەری