سەردێڕ:

ئەوروپا: سەقامگیری ئابوریی عێراق گرنگە

PM:04:39:20/04/2023

1476 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سەقامگیری ئابوریی عێراق گرنگی ستراتیجی هەیە بۆ یەکێتی ئەوروپا.


جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا لە پەرلەمانی یەکێتییەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ستایشی هەوڵەکانی عێراق دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی دانوستانە هەرێمییەکان لە ناوچەکەدا.

دەشڵێت، هەوڵدەدەن دوای کۆتایهاتنی جەنگی ئۆکرانیا پەرە بە کارە هاوبەشەکانیان بدەن لەگەڵ عێراق و هاوبەشی ئەوان لەگەڵ عێراق کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هاوکات بۆریڵ لە وتەکەیدا ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد، بۆ بەرەوپێشبردنی دانوستانە هەرێمییەکان.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ٢١ـی ئازاری ئەمساڵدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جوتا ئورپلانین کۆمیساری هاوبەشی نێودەوڵەتی لە یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی ئابووری و ژینگەیی عێراق و چەند پرسێکی دیکە کرد.













گەلەری