سەردێڕ:

یەکێتی هێزی لە چواردەوری ئێن ئاڕ تی جێگیرکردووە

PM:11:19:09/09/2021

47836 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داوای سەرانە، یەکێتی هێزی هێناوەتە نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تی.


زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەکاتێکدا ویستمان لەسەر ئەوەی ئەو هێزە هاتوونەتە نزیک بینای کەناڵی ئێن ئاڕ تی راستەوخۆ بکەین کەرەستە رۆژنامەنووسییەکانیان لێسەندین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئێن ئاڕ تی لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستەڕوو، کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ، ھێزە ئەمنییەکەی یەکێتی بە ٧ ھەمەری سەربازیی و ٥٠ چەکدارەوە ھەڵیانکوتایە سەر کارگەیەک لە سلێمانی، ھێزەکە سەرەڕای لێدان و بریندارکردنی پێنج کارمەندی سکیوریتی کارگەکە لە گۆرەپانێکدا نیو کاتژمێر کارمەندەکان دەستبەسەردەکەن و مۆبایلەکانیان لێوەردەگرن و لەسەر زەوییەکە پاڵیانخستوون وسوکایەتیان پێکردوون.

 

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەرپرسیارێتی گیانی ستافەکەی و پاراستنی کەناڵەکە دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان.

لەوبارەیەشەوە، هیچ بەرپرسێکی ئەمنی و ئیداری سلێمانی لەسەر جێگیرکردنی هێز نزیکی ئێن ئاڕ تی ئامادەنین لێدوان بدەن.














گەلەری