سەردێڕ:

وەزارەتی بازارگانی عێراق کێڵگە چاکانی لە ڤێتنام بەگەڕدەخاتەوە

AM:08:26:16/04/2023

3016 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای هاوبەشی عێراقی- ڤێتنامی بۆ بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی چا لە ڤێتنام دەستپێکردووەتەوە.


لوما موسەوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ کۆمپانیای هاوبەشی ڤێتنامیدا کۆبوونەتەوە، و کۆبوونەوەکەشیان بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی کێلگەکانی چای فوداتیە لە ڤێتنام.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازارگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ کۆمپانیاکەدا گفتووگۆیەکی ئەرێنیان کردووە، گفتوگۆشیان سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی دیکەی پەیویست بە بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبارەی دووبارە بەگەڕخستنەوەی ئەو کێڵگانە بڕیاری گونجاو دراوە هەردوو لا گەیشتوونەتە لێكتێگەشتنێک، ئەوەش لە ئەگەری پاراستنی بارەگای کۆمپانیاکە لە عێراق و دیاریکردنی تێچووی پێویستی ئەو پڕۆژەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٨ـەدا عێراق رایگەیاند، خاوەنی ٥٥٪ـی کۆمپانیا هاوبەشەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ڤێتنامە بۆ بەرهەمهێنانی چا.













گەلەری