سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: بەرنامەیەکمان بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری کارگێڕی بانکە حکومییەکان هەیە

PM:12:36:14/04/2023

3664 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەرنامەیەکیان هەیە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕی بانکە حکومییەکان بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.


ئەمڕۆ هەینی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ارەگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بانکە حکومییەکان بە رێژەی ٨٠٪ سامانی عێراق پێکدەهێنن.

دەشڵێت، ئەوان وەک بانکی ناوەندی بەرنامەیەکیان هەیە بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری کارگێڕی بانکە حکومییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگی هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ چاکسازیکرد لە کەرتی بانکیدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا توێژینەوە دەکەن.

عەلی عەلاق وتیشی، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی پێکەوە کاردەکەن بە ئامانجی دانانی بەرنامەیەک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەری کارگێڕی بناکە حکومییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی سیستمی ئەلکترۆنییەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا سزای دارایی بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا سەپاند و بەوەش بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووە.













گەلەری