سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە

PM:06:01:09/09/2021

12296 جار خوێندراوەتەوە

پاش راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی، هاتوچۆی گەرمیان شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە کە لەناو ماڵان و تەنیشت خوێندنگاکان و مزگەوتەکان ئۆتۆمبێلەکانیان پاڕک نەکەن، دەشڵێت، "ئەگەر پێویست بکات بەکرێن ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەگوازینەوە."


دوێنێ ٨ی مانگ، ئێن ئاڕ تی لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکرد، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە ناو گەڕەکەکاندا زیادیكردووە و هاوڵاتیان داوایان دەکرد بۆ ناشرین نەکردنى سیمای شار گرفتی وەستانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لەنێو ماڵان و شوێنە گشتیەكان چارەسەربكرێت.

ئەمڕۆ و رۆژێک پاش راپۆرتەکەی ئێن ئاڕ تی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لەناو ماڵەکان و تەنیشت خوێندنگاکان و مزگەوتەکاندا پاڕک دەکرێن لە ئەمڕۆوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بوونەتە مایەی هەراسانکردنی دانیشتووانی گەڕەکەکان و رەچاوی بەرژەوەندی و سەلامەتی گشتی ناکەن.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، ئەگەر پێویست بکات بەکرێن ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەگوازنەوە.













گەلەری