سەردێڕ:

حزبی دەسەڵاتداری مەغریب لە هەڵبژاردنەکاندا شکستێکی گەورەیان هێنا

AM:11:29:09/09/2021

5220 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مەغریب پارتی داد و گەشەپێدان شکستێکی مێژوویی هێنا و لە بەرانبەریشدا پارتە لیبڕالییەکان سەرکەوتێنێکی گەورەیان بەدەستهێنا.


عەبدولوافی لەفتیت وەزیری ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، پارتی نیشتیمانیی ئازادیخواز بە سەرۆکایەتی خاوەنکار عەزیز ئەخنوش، لە کۆی ٣٩٥ کورسی پەرلەمان ٩٧ کورسی بەدەستهێنا.

هەرچی پارتی رەسەنایەتی و هاوچەریشە لە پلەی دووەمدایە بە ٧٢ کورسی، بەڵام ئیخوانەکان کورسییەکانیان کەمیکرد و پارتی داد و گەشەپێدان تەنیا ١٢ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

وەزیری ناوخۆی مەغریب ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا مامناوەند بووە و گەیشتووەتە لە سەدا ٥٠ و لە بارودۆخێکی هێمندا بەڕێوەچووە.

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەغریب دەستخۆشی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان کرد و جەختیکردەوە پابەندبوون بە دیموکراسی گیانی هاوبەشی پتەوتر دەکات.













گەلەری