سەردێڕ:

لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە؛ سعودیە بڕیارێکی دا

AM:09:53:02/04/2023

9268 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، لەمساڵدا دەرفەت دەدەن بەو کەسانەی لەو وڵاتەدا دەژین و پێنج ساڵ بەر لە ئێستا حەجیان کردووە دووبارە ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی حەج تۆمار بکەنەوە.


وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە ئاگاداری ئەوکەسانەی کردەوە کە مەرجەکانی حەجکردنیان تێدایە پەلە بکەن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و ئەو کەسانەی کە پێنج ساڵ پێش ئێستاش حەجیان ئەنجامداوە بەڵام لە ناوخۆی سعودیە دەمێننەوە یان هاوڵاتی ئەو وڵاتەن دەتوانن دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

باسی لەوەشکردووە، ئەوانەی خۆیان تۆماردەکەن پێویستە ناسنامەکانیان تاوەکو کۆتایی وەرزی حەجکردن بەسەر نەچێت و هەڵگری هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نەبن.

هاوکات، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆسەی ناو تۆمارکردن پێوسیتە لەلایەن خودی داواکارەوە جێبەجێبکرێت لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ژمارە تەلەفۆنێک بەکار بهێنێت کە پێشتر بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بەکاری نەهێنابێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە مانگی رەمەزاندا لە جارێک زیاتر عەمرە نەکەن تاوەکو رێگا بە عەمرەکارانی وڵاتانی دیکە بدەن ئەرکەکانیان بەجێبگەیەنن و نەبنە هۆی قەرەباڵخی.

تۆفیق ئەلرەبیعە وەزیری حەجی سعودیە رایگەیاند، بە بڕی ٢٠ ملیار ریالی سعودی کە دەکاتە ٥٣ ملیار و ٢٣٨ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار دۆلار ئامادەکارییان بۆ هاتنی حاجیان کردووە و رێکارەکانی تەندروستی کۆرۆنایان بە هەموو جۆرێک هەڵگرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لە وڵاتانی دیکە دەتوانن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی حەج و عەمرە لە سعودیە گرێبەست ببەستن کە خۆیان دەیانەوێت لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا تەنها لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان دەیانتوانی گرێبەست بکەن.













گەلەری