سەردێڕ:

راست و دروستی وێنەی بێژەرەکەی کەشوهەواى تەلەفزیۆنى تاڵیبان

PM:05:19:08/09/2021

88276 جار خوێندراوەتەوە

بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە گوایە بێژەری بەشی کەشوهەوای تەلەفزیۆنی فەرمی بزووتنەوەی تاڵیبان (تاڵیبان نیوز)ە مشتومڕێکى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە.


لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەى پیاوێک بڵاوکراوەتەوە و وەک بێژەری بەشى کەشوهەوای کەناڵی (تاڵیبان نیوز)ی زمانحاڵی فەرمیی تاڵیبان ناسێنراوە، وەک گاڵتەکردنێکیش کۆمێنتی، "کەشوهەوای سبەینێ تەنها خودا دەیزانێت" لەگەڵ وێنەکەدا بڵاوکراوەتەوە.

بەدواداچوونێکى رۆژنامەى نەهارى لوبنانى راست و دروستی وێنەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد "ئەو وێنەیە مەلا عومەری دامەزرێنەری بزووتنەوەی تاڵیبانە کە لەساڵی ٢٠١٥دا کۆچی دوایی کردووە".

مەلا عومەر لەساڵی ١٩٦٠ لە گوندی شاهی لەناوچەی خاکریزی قەندەهار لەباشووری ئەفغانستان لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٩٦دا وەک رێبەری باڵای بزووتنەوەی تاڵیبان دەستنیشانکرا، لەرۆژی ٣٠ تەمموزی ٢٠١٥دا، بزووتنەوەی تاڵیبان مردنی مەلا عومەری رێبەری باڵای بزووتنەوەکەی بەهۆکاری نەخۆشی پشتڕاستکردەوە.

رۆژی ١٥ی ئابى ٢٠٢١، بزووتنەوەی تاڵیبان کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکرد و دوێنێش حکومەتی کاربەڕێکەری راگەیاند.













گەلەری