سەردێڕ:

ئەمریکا: هەشت چەکداری سەربە ئێرانمان لە سوریا کوشت

PM:10:14:30/03/2023

3460 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە سوریا هەشت چەکداریان کوشتووە کە ئێران پاڵپشتی کردون.


پنتاگۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەشت چەکدار کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکران کوژراون.

باسی لەوەشکرد، هێرشە ئاسمانییەکان بە وردی ئەو شوێنانەیان کردوەتە ئامانج کە سەر بە گروپە چەکدارە لایەنگرەکانی ئێرانن لە رۆژهەڵاتی سوریا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دامەزراوەیەکی لە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و پێنج ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی بریندار بوون.













گەلەری