PM:02:02:08/09/2021
30148 جار خوێندراوەتەوە
برای بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، دوای گیرانی بەقۆپیەوە، دەست بەسەر پرسیاری ناوەندێکی تاقیکردنەوەدا دەگرێت و دوای کاتژمێرێک لێی وەردەگیرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوانزە (س.ع) کە برای بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتییە لەکاتی تاقیکردنەوەدا بەقۆپیەوە دەگیرێت، لەلایەن بەڕێوەبەری ھۆڵ و مامۆستایان و سەرپەرشتیارەوە داوای لێدەکرێت بەھۆی ئەوەی گزی کردووە ھۆڵەکە جێبھێڵێت، بەڵام رەتیکردۆتەوە".
چەند شایەتحاڵێکی جیاواز بەئێن ئاڕتییان ووت:" دوای فشار کردن لێی بۆ ئەوەی ھۆڵی تاقیکردنەوە بەجێبھێڵیت، پرسیار و سۆمای خۆی و چەند قوتابییەکی ھۆڵی ژمارە ٧٨ دەباتە دەرەوەو دواتر بەڕێوەبەری ھۆڵ و سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکە تکای لێدەکەن و سۆمایی و پرسیارەکانی لێوەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو کەسە ئەفسەرە لەوەزارەتی پێشمەرگە، ئێن ئاڕتی پەیوەندیکرد بەبەڕێوبەری پەروەردەی سەیدسادق، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.