سەردێڕ:

وێنە..لە رێگەی ئەم نوسراوەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا

PM:11:46:25/03/2023

7324 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی گواستنەوەی نەوتی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی بەندەری جەیهان کرد و تێیدا داوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم کرد.


لە نووسراوەکەی نوسینگەی گواستنەوەی نەوتی عێراقی هاتووە، لە کاتژمێر ١٢:٣٥ی نیوەڕۆی رۆژی ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٣ گواستنەوەی نەوت لە وێستگەی "PS3"ی تورکی راگیراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە دوای پرسوڕاکردن لەگەڵ بەرپرسی کاروبار و وێستگەی کۆمپانیای بوتاش لە بەندەری جەیهانی تورکی، سەرجەم رێنماییەکان بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم خرانەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یەکلایی کراوەتەوە و کۆماری عێراق براوەیە و دادگای پاریس بە فەرمی رایگەیاند تورکیا پێشێلکاری لە رێکەوتننامەی هێڵی بۆرییە نەوتەکانی عێراق کردووە.



ئـ - ع













گەلەری