سەردێڕ:

سعودیە لە دوای ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایی دەکاتەوە

PM:07:35:23/03/2023

5080 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١٠ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان سعودیە و سوریا رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی بالیۆزخانەکانیان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هەردوو وڵاتی سعودیە و سوریا رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دوای پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان زیاتر لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر.

مانگی رابردوو فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، کۆدەنگییەک لە جیهانی عەرەبیدا دەستی پێکردووە کە گۆشەگیرکردنی سوریا هیچ سوودێکی نییە و لە قۆناغێکدا گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق پێویستە و ئەم هەنگاوە زەمینەی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو ریزەکانی عەرەب ئاساندەکات.

بڕیارەکە دوای ئەوە دێت، دوو هەفتە لەمەوبەر بە نێوەندگیری چین سعودیە و ئێران پەیوەندییەکانیان ئاساییکردەوە دوای حەوت ساڵ لە گرژی پەیوەندیەکانیان و لەماوەی داهاتوودا باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە.



کـ - کـ













گەلەری