سەردێڕ:

دوای پێنج رۆژ لە رفاندنی؛ داعش هاوڵاتییەکی ئازادکرد

PM:05:23:07/09/2021

4120 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە رفاندنی، گروپی چەکداری داعش هاوڵاتییەکی لە پارێزگای کەرکوک ئازادکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، پێنج رۆژ لەمەوبەر گروپی چەکداری داعش لە گوندی شەحلی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک هاوڵاتییەکی سیڤیلییان رفاند.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ گروپەکە ئەو هاوڵاتییەیان ئازادکرد کەناوی "مارف نیعمە" بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گروپی چەکداری داعش هێرشی کردە سەر ناحیەی سەرگران و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و حەوت هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون و هاوڵاتییەکی دیکەشیان رفاند.

كـ. ئـ













گەلەری