سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە تورکیا گیان لەدەستدان بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە

PM:12:18:16/03/2023

3832 جار خوێندراوەتەوە

لە چوار رییانی عابیدە کۆپرولو لە شاری شانڵیئورفا، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی لە شارەکەدا، بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاویکردەوە، دوای ئەو بارانە بەلێزمەیەی دوێنێ پارێزگای شانڵیئورفای گرتەوە، پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن لەو ناوچانە کە لافاو گرتونیەتییەوە دەستی پێکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیاندا تەرمی کەسێکیان لە چوار رییانی عابیدە کۆپرولو لە شاری شانڵیئۆرفا دۆزییەوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی لافاوەوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٤ کەس.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە لایەکی دیکەشەوە پرۆسەی دەرهێنانی قوڕولیتەو ئەو ئاوەی کە لەناو تونێلەکەدا کۆبووەتەوە بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە لە پارێزگاکانی ئدیامان چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و لە پارێزگای ئورفاش چوار کەس گیانیانلەدەستداوە.

هاوکات، بەهۆی لافاوەوە چەندان کەس بێسەروشوێن بوون و چەندان خێزانیش ئاوارە بوون و زیانیان پێگەیشتووە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند و نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستدا.


کـ - کـ 














گەلەری