چای کوجەرات یەکێکە لەو گیراوانەی سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەشێک لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەکانی پەستانی خوێن و ڕێکخستنەوەی کێشی جەستە و چەندین سوودی دیکەی گرنگی هەیە.
ماڵپەری healthline لەبابەتێکدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی چای کوجەرات دەکات کە بە زمانی عەرەبی پێی دەوترێت (الكركديه) و لە ناویشیاندا ئاماژەی بە بەشێک لە دیارترین سوودەکانی کردووە کە ئەمانەن:
یەکەم: ڕێژەیەکی زۆر لە ئەنتیئۆکسیدانتەکانی تێدایە کە ڕێگری دەکەن لە هەر هەوکردنێک لە جەستەی مرۆڤدا.
دووەم: کاریگەری زۆری هەیە لەسەر دابەزاندنی بەرزەفشاری خوێن کە زۆرێک لە خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن.
سێیەم: چەورییەکانی خوێن دادەبەزێنێت و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە کەم دەکاتەوە.
چوارەم: تەندروستی جگەر باشتر دەکات و کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر تێکشکاندنی چەورییەکانی چواردەوری جگەر.
پێنجەم: هاوکار و یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت لە دابەزاندنی کێشی جەستە.
شەشم: بەشێک لە توێژینەوەکان سەلامندوویانە کە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەکان لەوانەش شێرپەنجەی گەدە.
حەوتەم: دژە بەکتریایە و ڕێگرە لە هەر هەوکردنێک کە هۆکارەکەی بەکتریابێت لە جەستەدا.
چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە:
دوو کەوچکی چا لە گوڵەکە بخەرە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوە پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دایبنێ و بەشێوەی ڕۆژانە لێی بخۆرەوە