سەردێڕ:

چین: لە ساڵی رابردوودا بە بڕی زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق هەبووە

PM:06:22:10/02/2023

3192 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلار بووە.


ئەمڕۆ هەینی باڵیۆزخانەی چین لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بڕی ٥٣ ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان چین و عێراقدا هەبووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رێژەی لە ٪٤٣ زیادیکردوە لەسەر ئاستی ساڵانە.

پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا باڵێۆزی چین لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە زۆرترین ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ چیندا هەیە و دووەم وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ چین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چین خاوەنی دووەم بەهێزترین ئابووری جیهانە و بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دێتە عێراق و یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە بۆ دابینکردنی بەشێک لە سوتەمەنی وڵاتەکەی پشت بە نەوتی عێراق دەبەستێت.













گەلەری