سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: لەماوەی حەوت ساڵدا عێراق ١٢٠ ملیار دۆلاری لەکارەبادا خەرجکردووە

PM:05:40:03/09/2021

2724 جار خوێندراوەتەوە

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق رایگەیاند، لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراق ١٢٠ ملیار دۆلاری لەسێکتەری کارەبادا خەرجکردووە، دەشڵێت، "عێراق سوود لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ووزەی خاوێن دەبینێت".


عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەساڵی ٢٠٢٠دا رێژەی هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانی نەوتەوە رێژەی هەژاریش بەئاستی بەرزیی ساڵی ٢٠٢٠ بگەڕێتەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق ئەوەشی وتووە، پێشتر و لەساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رێژەی خواست لەسەر نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان کەم بووە و تیایدا رێژەی هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا، ئەمەش بووبەهۆی ئەوەی ئەوان نەتوانن بژێوی ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی دابین بکەین.

ئەم قسانەی وەزیری ئابووری عێراق لەکاتێکدایە، پێشتریش مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ساڵانی رابردوودا نزیکەی زیاتر لە ٨٠ ملیار دۆلارییان لەسێکتەری کارەبادا خەرجکردووە و هێشتاش داواکاری هاوڵاتییانی پڕ نەکردووەتەوە".













گەلەری