AM:08:31:02/09/2021
4872 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتانى ئۆپیک پڵەس ڕازی بوون قەبارەی بەرهەمهێنان زیاد بکات، وتیشی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر هەناردە دەکەن.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لە دوای کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئومێد هەیە بازاڕی فرۆشتنی نەوت جێگیریی زیاتر بەخۆوە ببینێت، وتیشی "پشتگیریی لە هەموو جۆرە ڕێکەوتنێک دەکەین".
وەزیری نەوت دەشڵێت لە ڕێکخراوی ئۆپێک رێککەوتنێک
کراوە بۆ ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت ٤٠٠ هەزار
بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕێژەی زیاتر لە ٩٠ی
داهاتەکەی لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت، دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە
نرخی نەوتدا کاریگەریی لەسەر داهاتەکەی دروستدەکات.