سەردێڕ:

لە کۆتایی ھەفتەدا نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداھات

AM:08:08:02/09/2021

2016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧١ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت ٧٣ دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەھۆی لافاو و گەردەلولی ئیداوە لە کەنداوی مەکسیک، دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی ناچارکرد سەدان سەکۆی بەرھەمھێنانی نەوتی دەریایی دابخەن، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت ٨٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبێتەوە، بەمەش بەڕێژەی ١.٢٪ نرخەکەی بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٧٣ دۆلار و ٥٤ سەنت فرۆشرا. ھاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش ٥٣ سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٦٩ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرا.












گەلەری