كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ٢٤ كاتژمێر له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاشكراده‌كه‌ن.
جومانه غەلاى وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له دوای ٢٤ كاتژمێردا ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پرۆسه‌كه راده‌گه‌یه‌نن بۆ ده‌نگدانیش گشتیش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت.
باسى لەوەشکرد، له هه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان یه‌ك وێستگه‌ی
ده‌نگدان ده‌كرێته‌وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاودێرانی
نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، دووباره ده‌نگه‌كان به ده‌ستی هه‌ژمارده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر
ئه‌نجامه‌كان به رێژه‌ی زیاتر ٥٪ لەگەڵ ژماردنى ئەلیکترۆنى وه‌ک یه‌ک نه‌بن، ئه‌وا
پرۆسه‌ی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانى ته‌واوی بنكه‌كه دوباره ده‌كرێته‌وه.
جومانه غەلاى ئەوەشى خستەڕوو، نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانە له هه‌ر حاڵه‌تێك بده‌ن كه سه‌رپێچی له رێكاره‌كانی
كۆمسیۆن رووبدات له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمسیۆن رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له
دژی سه‌رپێچیكاران.
هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانی عێراق، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى
ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان
بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا تەواوکردووە.