سەردێڕ:

عێراق خۆ تۆمارکردنی ژنانی لە پۆلیسی سنور راگەیاند

PM:05:25:06/12/2022

41660 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆێ عێراق رایگەیاند، دەرگای پێشکەشکردنی داوکاری وەرگرتن لە خولی پەیمانگای باڵا بۆ گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی بۆ ژنانی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکاتەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی داواکاری وەرگرتن لە پەیمانگای باڵا بۆ گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی پێشکەش دەکەن پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدا بێت:

یەکەم: دەبێت کەسی پێشکەشکار خۆی و دایک و باوکی عێراقی بن و ئەمەش بەپێی برگەی یەکەمی ماددەی پێنج لە یاسای خزمەتکردن و خانەنشینی لە دەستووری عێراقی.

دووەم: خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.

سێیەم: تەمەنی لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەی لە ئێستادا فەرمانبەری وەزارتی ناوخۆن و دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن مەرجە تەمەنیان لە ٢٧ ساڵ زیاتر نەبێت.

چوارەم: لە پشکنینەکانی پزیشکی و جەستەیی و تاقیکردنەوەی کۆمپیتەر و دەروونی و لیژنەی چاوپێکەوتن و راژەی خزمەت دەربچێت.

پێنجەم: خاوەن رەوشت و ئاکاری ئەرێنی بێت و لە رابردوودا هیچ سزایەکی سیاسی و تاوانی شەرەف و تاوانی تیرۆر ی لەسەر نەبوبێت.

شەشەم: کەسێکی راستگۆ بێت و هیچ گرفتێک لە دڵسۆزی بۆ نیشتیمانی نەبێت.

حەوتەم: باڵای لە ١٥٥ سانتیمەتر کەمترنەبێت.

وەزارەتی ناوخۆێی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتن لە پەیمانگای باڵا بۆ گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی بەپێی یاساکان رێکاری وەرگرتنی ئەم کەسانەی خوارەوە بەشێوەیەکی دیکە دەبێت:

یەکەم بنەماڵەی شەهید و زیندانە سیاسییەکان.

دووەم: منداڵی ئەو ئەفسەرانەی بەردەوامن لە خزمەت و ئەو ئەفسەرانەی خانەنشینن.

سێیەم: پێکهاتەکانی کرستیان و سابیئە و شەبەک و ئێزیدی و کوردی فەیلی و تورکمان.

لەم لینکەوە ناو تۆمار دەکرێت...













گەلەری