خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا، لە ناوچەکانی تشێتەری تاران گرژی و ئاڵۆزی کەتووەتە نێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان و بە تەقە وەڵامیان دەدرێتەوە.
هاوکات لە ئەسفەهان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی
ڕێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ١٦ خۆپیشاندەر بە تەقەی
هێزە ئەمنییەکان لە شارە کوردنشینەکانی رۆژئاوا و باکوری ئێران کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی
ئێرناش بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٢٨٧ خۆپیشاندەر بەرزبووەتەوە کە لانیکەم
٤٦ منداڵیان تێدایە و تا ئێستا نزیکەی ١٤ هەزار و ١٦١ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، کە
٣٠٠یان خوێندکاری زانکۆن.