سەردێڕ:

قوتدانی ئێسکی مریشک بووەمەترسی لەسەر ژیانی پیاوێک

PM:11:58:06/09/2022

6156 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری نەجەفی عێراق، پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ دوای ئەوەی هەستی بە بوونی ئازار لە سنگیدا کردووە و هەناسەی توند بووە و پلەی گەرمی جەستەی بەرزبووەتەوە، سەردانی پزیشکی کردووە و نەشتەرگەریەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئێسکێکی مریشی قوتداوە و سورێنچی کونکردەوە و لە پشت دڵی چەقییوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف رایگەیاند، نەشتەرگەرییان بۆ پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ ئەنجامداوە لە شاری پزیشکی سەدر، کە ئێسکێکی مریشک لە پشت دڵی چەقی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف باسی لەوەکردووە، پیاوە ٧٠ ساڵەکە هەستی بە ناڕەحەتی کردووە و هەستی بە بوونی ئازار لە سنگیدا کردووە و هەناسەی توند بووە و پلەی گەرمی جەستەی بەرزبووەتەوە.

باس لەوەشکراوە، ئێسکی مریشکەکە بەهۆی ئەوەی تیژ بووە لە ناوەڕاستی سنگیراستەوخۆ لە پشت دڵ و لە نزیک بۆری هەناسەی چەقییوە لە دوای کونکردنی سورێنچکی.

دکتۆر محەمەد عەلی کە پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە بووە ئاماژەی بەوەداوە سورێنچکی لە رێگەی هەناوبینییەوە "نازوڕ" تەماشاکراوە و دواتر پارچە ئێسکەکە دەرهێندراوە و ئەو شوێنەی ئێسکەکەی تێدا ماوەتەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ پاککراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، کە ئەم نەشتەرگەرییە مەترسی زۆری هەیە، سەرەڕای ئەوەی ئەگەری گیانلەدەستدانی کەسەکە لە کاتی نەشتەرگەریدا دەگاتە ٤٥٪.

دەشڵێت، "کاتێک کە تەنێکی نامۆ لەناو جەستەی کەسێک زیاتر لە رۆژێک دەمێنێتەوە، لە ناوەڕاستی سنگدا، دەبێتە هۆی هەوکردنی بەکتریای لە شانەکانی نزیک دڵ و ژەهراویبوونی خوێنی کەسەکە.

لە کۆتایشدا باسی لەوەکردووە، کە نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتووی بە هەماهەنگی تیمە پزیشکییەکە کۆتایی پێهێندراوە و لە ئێستادا کەسەکە دۆخی تەندروستی باشە.













گەلەری