ئەمڕۆ خستنەکاری سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری راگەیاندرا و سیستمەکە دەکرێت بە شێوەی دیجیتاڵی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش باس لە شێوەی گۆڕانکاری لە مۆڵەتەکانی ئێستادا دەکات.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ بەکارخستنی مۆڵەتی نوێی شۆفێریدا سیستمەکە گۆڕاوە بۆ ئەلیکترۆنی و ١٢ جۆری مۆڵەت بوونیان هەیە.
فازڵ حاجی وتەبێژی
هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەکردووە، ئەو کەسانەی لە ئێستادا هەڵگری مۆڵەتی شۆفێرین،
لەگەڵ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیاندا بۆیان دەکرێت بە سیستمە تازەکە.
ئەو وتەبێژە باسی
لەوەشکرد، کە سەرجەم مۆڵەتەکانی ئێستا دەبن بە جۆری (بی).
دەشڵێت، لە سیستمە
نوێیەکەدا مۆڵەتی تاکسی وەکو خۆی دەمێنێتەوە و لە ئێستادا دەستکاری ناکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
لەبارەی ئەو کەسانەی دوو مۆڵەتیان هەیە، بۆ لەمەودوا هیچ
کەس دوو کارتی مۆلەتی پێنادرێت، بەڵکو یەک کارت دەبێت و لەسەر پشتی کارتەکە جۆری ئەو
ئۆتۆمبێلانە دیاری دەکرێت کە دەتوانێت لێیبخوڕێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هاتوچۆ گۆڕانکاری لە سیستمی
مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمدا راگەیاند و بەپێی گۆڕانکارییەکەش سیستمەکە دەکرێتە
دیجیتاڵی و ١٢ جۆری مۆڵەتی شۆفێری بوونیان دەبێت، کە لە تەمەنی ١٦ ساڵ بۆ
ماتۆرسکیڵ تاوەکو ٢٠ ساڵ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و پیشەسازی و گەورەکان دەبێت.
هـ.ئـ