سەردێڕ:

دایک و باوکێک دەستگیرکراون نیازی فرۆشتنی منداڵەکەیان هەبووە

AM:11:16:25/07/2022

11320 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا دایک و باوکێکیان دەسگیرکردووە نیازی فرۆشتنی منداڵەکەیان هەبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا زانیارییان لەبارەی دایک و باوکێک پێگەیشتووە نیازی فرۆشتنی منداڵەکەیان هەبووە بە ژنێک کە کاری بازرگانیکردن بە مرۆڤ بووە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو دایک و باوکە ویستوویانە منداڵەکەیان بەرامبەر ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی بفرۆشن. دەشڵێت، دوای پێگەیشتنی زانیارییەکان تیمێک پێکهێنراوە بۆ کارکردن لەسەر بارودۆخەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆکردنەوەی زانیاری کەمینێک لە ناوچەی مەنسور لە بەغدا دانراوە و تۆمەتباران لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەسگیرکراون ، دوای لێکۆلینەوە هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە ئەوەشیان ئاشکراکردووە، رێککەوتوون کردەوەکە بەرامبەر ١٠ هەزار دۆلار ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو تۆمەتبار رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و بەپێی ماددەی ٦ـی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سزادراون.













گەلەری