سەردێڕ:

دانیشتوانی وڵاتێک لەبری دۆلار یۆرۆ ھەڵدەگرن

PM:07:13:16/08/2021

3592 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانکی روسیا نزیکەی ١٩٦ ملیۆن دۆلاری لەبازاڕی ناوخۆییدا کڕیوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتییانی روسیا هەستان بەفرۆشتنی پاشەکەوتەکانیان لە دراوی ئەمریکی.


لەراگەیەندراوێکدا، بانکی ناوەندی روسیا ئەوەی ئاشکراکردووە، حکومەتی وڵاتەکەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، دەستیکردووە بە فرۆشتنی دراوە بیانییەکان؛ کە بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆرترین رێژەی تۆمارکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی خەڵک دۆلارەکانیان دەفرۆشن و خواستیان لەسەر دراوەکانی وڵاتانی دیکە زیاد بووە.

هاوکات، قەبارەی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لە روسیا لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، بەرێژەی ٢٩% بەرزبووەتەوە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو لەهەمان مانگدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی روسیاش، فرۆشتنی پاشەکەوتی هاوڵاتیانی روسیا لە دراوی دۆلاردا زیادیکردووە، کە فرۆشتنی دراوی ئەمریکا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بە رێژەی ١٠٪ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.













گەلەری