سەردێڕ:

چارەسەرێکی نوێ بۆ کەچەڵی دۆزرایەوە

PM:12:48:15/08/2021

187716 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی توێژینەوەکانی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کەچەڵی بۆ ماوەیی AGA، توێژەرانی چینیی پێشنیازێکییان کردووە، کە تیایدا جۆرێک لە لەزگەیان دروستکردووە کە بە دەرزی وورد تەنۆلکەی نانۆ ئۆکسیدی سیریوم دەگوازنەوە بۆ قوڵایی پێست.


لە درێژەی توێژینەوەکەیاندا، توێژەران بۆ گۆڤاری ACS Nano رایانگەیاندووە، کەچەڵی بۆ ماوەیی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەی ئێستادا بڵاوە، هەربۆیە پێویستی بە چارەسەرکردنێکی کاریگەر هەیە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، رێکنەبوونی شوێنی چاندنی رەگی موو بەهۆی جۆرەکانی کارلێککردنی ئۆکسجینەوە بەشێوەیەکی زۆر ROS و لاوازی مولولەکانی خوێن لەو شوێنانە، هۆکاری سەرەکین بۆ توشبوون بە کەچەڵی بۆماوەیی.

دەشڵێن، هەربۆیە دەستیانکردووە بە نەخشەکێشانی رووبەڕێک کە لە دەرزی ورد لە CeNZ پێکهاتووە و دەتوانێت لە کاریگەری ئۆکساندن کەمبکاتەوە و مولولە خوێنەکان بەهێزدەکات و لەهەمان کاتدا کاردەکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ورد بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی چارەسەری کەچەڵی.

توێژەرەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایەی هێزی میکانیکی تایبەتی هەیە بۆCe-MNs، هاوکات، دەتوانرێت CeNZs روپۆشکراو بە چالاکییەک کەبتوانێت کاری کاتلاز و ئۆکسید بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدات.

بەگوێرەی تاقیکردنەوەکانی ئەو توێژەرانە دەرکەوتووە کە، گەشەکردنی موو بەشێوەیەکی تەواو لە مشکدا ٢٨ رۆژی خایاندووە، بەڵام لەهەفتەی دووەمەوە کاریگەرییەکانی دەرکەوتووە و رەگی مووەکان دەستییان بە گەشەکردن کردووە.

توێژەران بەنیازن تاقیکردنەوەکە لەسەر مرۆڤ ئەنجامبدەن، بەڵام دەبێت ئەو نمونەیەی لەسەر مشکەکان تاقیکراوەتەوە کاتێک بۆ مرۆڤی بەکاردەهێنن رێژەی زیاتر بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، کەچەڵی لە زانستی پزیشکیدا پێیدەوترێت "رێوی ئەندرۆجینی" کە سەرەتا لە سەردا مووەکان دەستدەکەن بە کەمبوونەوە لە پیاو و ژندا، بەڵام لە پیاواندا بڵاوترە.













گەلەری