بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە ساتی رودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی هاتی تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بەپێوەری رێختەر هایتی هەژاند و لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە هەستی پێکرا.
جیری شاندلەر بەڕێوبەری پاراسنتی شارستانی لە هایتی رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی
بەهێز ئەو وڵاتەی هەژاندووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی
دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادی بە شوێنەکانی نیشتەجێبوون و هاوڵاتییان گەیشتووە. هاوکات، زانیاری
زیاتری لە بارەی ژمارەی قوربانییەکان و زیانەکان ئاشکرا نەکرد.
چەند شایەتحاڵێک ئاماژەیان بەوەداوە، زۆرێک لە باڵەخانەکان و خوێندنگە و خانوی
هاوڵاتییان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی حەوت
پلە بە پێوەری رێختەر بۆ ماوەی زیاتر لە خولەکێک بەردەوامبوو لە هایتیدا و بەهۆیەوە
زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە ٣٠٠ هەزاری دیکە برینداربوون
و نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکە بێ ماڵ و حاڵ بوون.