كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاند، دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كارتى نوێ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى ده‌نگده‌ران بكرێت.
جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاندووە، كۆمسیۆن كارتى بایۆمه‌تریى تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ى داتاكانیان نوێكردووەته‌وه له‌نێویشیاندا ته‌مه‌نه نوێیه‌كان، كه‌سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆماركردنیان كردووه و داتاكانیان تۆماركراوه. تەواوکردووە.
غه‌لاى وتیشى،
كارته‌كان له‌كۆمپانیایەکی ئیسپانى چاپكراوه و به‌سه‌ر نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى
پارێزگاكان و بنكه‌كانى تۆماركردن له دواى وردبینیكردن و دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى
و كوالێتى هونه‌ریى دابه‌شكردووه.
دەشڵێت ته‌مه‌نه
نوێیه‌كانى ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و هه‌موو ئه‌وانه‌ى داتاكانى نوێكردووەته‌وه ده‌توانن
سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى تۆماركردن بكه‌ن و كارتى بایۆمه‌تریان وه‌ربگرنەوە.
بڕیارە لە رۆژی
١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی
عێراقیش، جەخت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکەنەوە.