سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم رۆژانی پشووی جەژنی راگەیاند

PM:03:36:06/07/2022

21028 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە لە رۆژی شەممە ٩ی تەمۆوز تا رۆژی پێنجشەممە ١٤ی تەمووز پشووری فەرمی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە لە ٩ی تەموز تا ١٤ی تەموز پسوی فرمی دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەییان هەیە و بە گوێرەی خشتەی خۆیان تاقیکردنەوەکان بەردەوامیان دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم یەکەم رۆژی جەژنی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا "رۆژی ٨ی تەمموز وەستانە لە کێوی عەرەفە، ڕۆژی ٩ی تەمموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە."

پێشتر سعوەدیە یەکەم رۆژی جەژنی ئاشکراکردبوو و باسی لەوەکردبوو، کە ٩ی مانگی تەمموز یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.














گەلەری