سەردێڕ:

میسی گەیشتە پاریس

PM:04:58:10/08/2021

7576 جار خوێندراوەتەوە

لیۆنێل میسی یاریزانی ئەرجنتینی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا گەیشتە رێککەوتن ئێستا گەیشتە شاری پاریس لە فەڕەنسا.


فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان دووپاتیکردەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هەموو وردەکاریەکانی گرێبەستەکەی تەواو بووە و لەگەڵ پاریس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەگوێرەی میدیاکانی، میسی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر لەگەڵ پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی واژۆ دەکات و موچەکەی لەنێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت.

لەلای خۆیەوە، باوکی میسی دووپاتیکردەوە کوڕەکەی ئەمڕۆ یان بەیانی چوارشەممە پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات.

 














گەلەری