سەردێڕ:

لەبارەی بوون بە ئەندام لە ناتۆ فینلەندا داواکارییەکی تورکیای پەسەند کرد

PM:07:10:21/05/2022

3220 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای بوون بە ئەندامیان لە رێکخراوی ناتۆ سەرۆکی تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ سوید و فینلەندا ئەنجامدا و داوای لێکردن هاوهەڵوێستی وڵاتەکەی بن لەبارەی دۆسییەی پەکەکەوە. لەبەرامبەردا سەرۆکی فینلەندا رایگەیاند، "فینلەندا بەهەموو شێوەیەک تیرۆر رتدەکاتەوە".


سەرۆکایەتی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ماگدالینا ئەندرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید داوای لەو وڵاتە کردووە، رێوشوێنی جدی بگرێتە بەر بۆ پیشاندانی هاوهەڵوێستی لەگەڵ تورکیا لەبارەی نیگەرانیەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان و پێشڕەوییەکانی لە عێراق و سوریا.

باسی لەوەشکردووە، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا سەرۆکی تورکیا داوای لە سوید کردووە ئەو سزایانەی بەسەر تورکیادا سەپاندبووی لەبارەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە لایانببات .

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سولی نينيستو سەرۆکی فیلاند، وەک دوو وڵاتی بەژدار لە ناتۆ جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات و پاراستنی ئاسایش کردووەتەوە.

لایخۆشیەوە سولی نينيستو سەرۆکی فیلاند رایگەیاند، "فیلاند بە هەموو شێوەیەک تیرۆر و تیرۆریزم رەتدەکاتەوە جا لە هەر فۆڕم و شێوەیەکدا بێت."

هاوکات یانس ستۆلینبۆرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە تویتێکدا ئەوەی خستەڕوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسیان لە گرنگی کردنەوی دەرگای ناتۆ بۆ وڵاتانی وەک سوید و فیلاند پاراتنی ئاسایش کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بە فەرمی فیلاند و سوید داواکاری خۆیان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەشی یانس ستۆلینبۆرگ سکرتێری گشتی ناتۆ کرد.













گەلەری