سەردێڕ:

پێشبینیدەکرێت ناکۆکی نێوان ئەندامانی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرز بکاتەوە

PM:12:55:12/07/2021

2776 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەبارەی رێژە و پشکەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوەکەوە لەم هاوینەدا نرخی نەوت بەرزبێتەوە.


پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەبارەی رێژە و پشکەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوەکەوە لەم هاوینەدا نرخی نەوت بەرزبێتەوە.

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەکاتێکدا جیهان بەهۆی بەردەست بووونی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوە بەرەو دۆخێکی باشتر دەڕوات و دۆخی ئابوریشی وردە وردە دەبوژێتەوە، بەڵام وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، کە هەوڵدەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکردنی نەوتی وەک روسیا و کازاخستان پێکەوە کاربکەن، ناتوانن لەسەر بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت رێکەون، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنێت.

هەریەک لە سعودییە و ئیمارات لەسەر پشکی بەرهەمهێنانی نەوت ناکۆکن، بەشێوەیەک ئیمارات پێداگری دەکات لەسەر بەرزکردنەوەی هێڵی بەرهەمهێنانی بنەڕەتی نەوت بە رێژەی ٠.٦ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ ٣.٨ ملیۆن بەرمیل، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو رێژەیەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ەوە بۆی دیاریکراوە رۆژانە ٣.١٧ ملیۆن بەرمیل بەرهەمبهێنێت بریتینیە لەو بڕە تەواوەی بەرهەمی دەهێنێت.

هەفتەی رابردووش رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو لەبارەی دیاریکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە سازی بکەن، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئیمارات و سعودییە و روسیاوە هەڵوەشێنرایەوە و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

لەئەگەری نەگەیشتن بە هیچ رێککەوتنێک، ئاوا ئەو بڕەی پێشتر بڕیاری لێدرابوو بەرهەم بهێنرێت تا دوای مانگی ئاب بەردەوامدەبێت و ئەو ٤٠٠ هەزار بەرمیلە زیادەیەی بڕیاربوو بەرهەمبهێنرێت دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەلای بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ئابوری و دارایی لە جیهاندا ناوکۆکییەکانی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس کاریگەری لاوەکی لەسەر بازاڕ و ئابوری جیهاندەبێت.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، وتنی بیکەر دامەزرێنەری کۆمپانیای Totem Macro کە ئۆفیسی سەرەکی لە نیۆرکە و راوێژکاری لەبارەی گەنجینەکانی دراوەوە پێشکەش دەکات رایگەیاند، روسیا و کۆڵۆمبیا لە نێوان ئەو وڵاتانەدان کە لە دۆخەکە سودمەندەبن، چونکە بەگوێرەی پێشبینییەکان دوای قۆناغی کۆرۆنا ئابوری جیهان دەبوژێتەوە و جارێکی دیکە خواست لەسەر مادە خامەکان بەرزدەبێتەوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و نرخی بەرملێک نەوتی برێنت لە ٧٥ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساس لە ٧٤ دۆلاردا جێگیربوون.

ئۆپیک پڵەس، بریتییە لە رێککەوتنی نێوان ٢٣ دەوڵەتی هەناردەکاری نەوت، ١٣ وڵات تیایدا ئەندامن لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری سوتەمەنی "ئۆپیک". رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ واژۆکرا بەمەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی لە پێناو باشتر کردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.













گەلەری