AM:11:26:08/08/2021
13108 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و ئەردۆغان بانگهێشت کرا بە مەبەستی ئامادەبوونی لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆشکی وەحدەددین لە ئیستەنبوڵ، دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچووە و ٤٠ خولەکی خایاندووە.
لای خۆشییەوە، وەزارەتی
دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، فوئاد حوسێن بانگهێشتنامەیەکی پێشکەشی ئەردۆغان
کردووە بە مەبەستی ئامادەبوونی لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە کۆتایی
ئەم مانگە ببەسترێت.