خانمان لە هەموو جیهاندا پەنا دەبەنە بەر جوانکاری سروشتی کە بەکارهێنانی
ئاسانە و هەرزانە، ئاوی برنج سەرچاوەی تەندروستی جوانییە بۆ پێست، پێستی سەر و قژ
بە هەمان شێوە، بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە قژی بەهێز و بریقەدار.
ماڵپەڕی " الجزیرة " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی ئاوی
برنج بۆ تەندروستی قژ کردووە، بریتین لە:
١.یارمەتی زوو درێژبوونەوە و پڕبوونی قژ دەدات.
٢.یارمەتی نەرمی و شێداری قژ دەدات.
٣. بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە كە پێویستە بۆ قژ لە زیانی دەرەكی دەیپارێزێت.
٤. بڕێکی زۆر
کاربۆهێدراتی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی قژ لە بژبوونەوە و گەشانەوەی، دوای
شتنی بە شامپۆ بەکاریبهێنە.
٥. باشترین
شامپۆی سروشتییە بۆ قژ، چونکە بڕێکی زۆر ترشە چەوری تێدایە.
S.A