لە بازارەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەرزبووەوە

PM:03:13:10/05/2024

14296 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی داتای سکاڵای بێکاری لە ئەمریکا زیاتربوو لەوەی کە پێشبینی دەکرا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێر بۆ بەرزترین ئاستی مانگی رابردوو، جارێکی دیکە نرخی یەک ئۆنسە زێر بەرزبوەوە بۆ دوو هەزار و ٣٦٩ دۆلار و لە بازارەکانی هەرێمیش هەر مسقاڵیک زێڕ ١٣ بۆ ١٤ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پینوینی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بەرزبوەتەوە بۆ ٧٦ دۆلارو ١٧ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش ٧٦ هەزار و ١٧٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵيی پێوەدەکرێت و ئەوەش بەبەرزترین نرخی پێنج مانگی رابردوو دادەندرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا هاتووە، لە ئێستاشدا و بەراورد بە رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵیک ١٣ بۆ ١٤ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار۱۸به ٤٢١ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۱به ٤٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۲به ٥١٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲٤ به ٥٥٤ هەزار دینارە

S.A