ژمارەیەک ڤیتامین رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە تەندروستی و زیندوویی قژدا، لە کاتێکدا
زۆر کەس هەوڵی پاراستنی قژیان دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر، رەنگە هۆکاری سەرەکی ئەم
کێشەیە کەمی خۆراک بێت.
ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا باسی لە گرنگترین ڤیتامینەکان
کردووە بۆ بەهێزبوونی قژ، کە بریتین لە:
١.ڤیتامینA ، ئەم ڤیتامینە بە پێویست دادەنرێت
بۆ گەشەی قژ، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە شێدارکردنی پێستی سەر و پاراستنی قژی تەندروست،
کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.
٢.ڤیتامین E ، بەشدارە لە زیادکردنی گەشەی
قژ، سوڕی خوێن لە سەردا باشتر دەکات، شێداری قژ زیاد دەکات و یارمەتی زیادکردنی بریقەی
قژ دەدات، دەتوانرێت لە دانەوێڵەکانەوە بەدەست بهێنرێت.
٣.ڤیتامین C ،
رۆڵێکی بنەڕەتی و گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی قژدا، تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی
هەیە کە هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەشداری دەکات لە بەرهەمهێنانی
کۆلاجین و کیراتین کە هەردووکیان گرنگن بۆ پاراستنی پێکهاتەی قژ.
٤.ڤیتامین B3 ، رۆڵی هەیە لە هاندانی سوڕی
خوێن لە پێستی سەردا، کە قژ زیاتر پڕ دەکات.
٥.ڤیتامین B7، دروستبوونی خرۆکە سوورەکانی خوێن زیاتر دەکات، کە ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان دەگوازنەوە
بۆ پێستی سەر و تاڵەکانی قژ، ئەمەش هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە و چڕییەکەی دەپارێزێت.
S.A