توێژەرانی زیندەزانی لە ئەرجەنتین پاشماوەی بە بەردبووی بەشێک
لە ئێسکە پەیکەری ئەژدیهایەکیان دۆزیوەتەوە کە بە "ئەژدیهای مردن"
ناویان بردووە.
زانایانی زیندەزانی لە شاخی ئەندیز لە هەرێمی میندوزا لە
رۆژئاوای ئەرجەنتین، لە کاتی گەڕانیاندا پاشماوەی پارچەیەکی بە بەردبوویان دۆزیوەتەوە
کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٨٦ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
بەگوێرەی ئەو مێژووەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەو باڵدارە
ترسناکە نزیکەی ٢٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە، واتە پێش کەوتنە خوارەوەی
ئەستێرەیەک و پێکدادانی بە زەوییەکدا.
شێوەی ئەو ئاژەڵە باڵدارە ترسناک بووە و درێژییەکەی نۆ
مەتر بووە واتە دەکاتە هێندەی قەبارەی پاسێکی خوێندنگە، بە یەکەم ئاژەڵیش دادەنرێت
لەسەر زەوی کە بە باڵەکانی توانای راوکردنی نێچیرەکەی هەبووە لە ئاسماندا.
ئ.ل