ئەو خۆراکە کامەیە وات لێ دەکات ١٠٠ ساڵ بژیت؟

PM:02:12:19/10/2021

9964 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر سیستمی خۆراک کاریگەری سەرەکی هەبێت لەسەر ئەو تەمەنەی کە مرۆڤ دەژی، ئەوا یەکێک لەباشترین خۆراکەکان ماشی سپییە و چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستە.

ماڵپەری ئەمێریکان جۆرناڵی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ماشی سپی کاریگەرییەکی زۆی هەیە لەسەر تەندروستی جەستە و تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە توێژەرەکان توێژینەوەیان لەسەر ئەو ناوچانە کردووە کە بە بلوزۆن ناودەبرێن و تێدا تەمەنی خەڵکی دەگەنە سەروی ١٠٠ ساڵ و کۆمەڵێک زانیارییان کۆکردووەتەوە لەسەر سیستمی خۆراکەکەیان و بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکارەکەی خواردنی چەند خۆراکێک بووە و یەکێک لەوانەش پاقڵەمەنییەکان بوون و بەدیاریکراویش ماشی سپی و فاسۆلیا.

توێژەران باسیان لەوەکردووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە یەک کوپ لە ماش یاخود فاسۆلیا دەخۆن ئەو کەسانەن کە تەمەنیان ١٠٠ ساڵ تێپەڕدەکات بەهۆی ئەو سوودە زۆرەی هەیانە بۆ جەستەی مرۆڤ و دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ماددە خۆراکییەکان و هیچ جۆرە چەورییەکیان تێدانییە.

بەگوێرەی سەنتەرێکی ئەمریکی فاسۆلیا و ماش کاریگەرییان هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری خوێن و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی جگەر.

هذا الطعام يجعلك تعيش 100 عام!