چۆن بە سروشتی رێگە لە سپیبوونی پێشوەختی قژت دەگریت؟

AM:09:00:19/10/2021

2876 جار خوێندراوەتەوە

سپیبوونی پێشوەختی قژ یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، بۆ کەمکردنەوە و بەدووربوون لەم حاڵەتەش گرنگە هەر لە گەنجییەوە چەند رێنماییەك پەیڕەو بکەن.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی سپیبوونی پێشوەختی قژ، بەم جۆرە:

١. دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و قەلەقی، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئەمەش وادەکات تاڵەکانی قژ سپی ببن.

٢. واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە پەیوەندییەکی بەتین هەیە لەنێوان قژی سپی و جگەرەکێشان.

٣. سیستمی خواردنی تەندروست پەیڕەو بکە بەتایبەت کە دەوڵەمەند بێت بە ئاسن و زینك.

٤. دووبکەوەرەوە لە بەکارهێنانی هەر کەرەستەیەك کە کیمیاییە و کاریگەریی زۆرە لەسەر پێست و قژ، وەك بۆیەی قژ و شامپۆ و هەر کەرەستەیەکی دیکە.

٥. قژت بە ئاوی پاك بشۆ چونکە ئاو سوڕی خوێن چالاك دەکات و خواردن بە رەگی تاڵە قژەکان دەدات.