پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:51:17/04/2024

23192 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاوڕ 21/3 – 19/4

لە رووی کارەوە رۆژەکەت ئاڵۆز دەبێت، پێویستە زیاتر کاربکەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر، بە هاوکاری کەسە نزیکەکانت کێشەکانت چارەسەر دەکەیت، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، رۆژەکەت لە رووی داراییەوە ئاسایی دەبێت، دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

پێویستە لە شوێنی کارەکەت زۆر چالاک، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ لەناکاو بەرپرسیارێتییەکی زۆرت لە ئەستۆ بگرێت، ژیانی خێزانیت ئارام و بەختەوەر دەبێت، ئەگەری باشتربوونی دۆخی داراییت هەیە، سەرچاوەی نوێی داهاتت دەست دەکەوێت، تا زیاتر کار بکەیت ئەنجامی باشتر بەدەست دەهێنیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەگەر دەست بە هەر کارێکی نوێ دەکەیت، ئەوا پێویستە بە ژیرانە و ئارامییەوە مامەڵە بکەیت، ئەگەر نا رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە، سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت، هەروەها خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە، لە رووی داراییەوە رۆژەکەت باشتر دەبێت، خەرجییەکانت کەمتر دەبنەوە، دەتوانیت زیاتر پاشەکەوت بکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ هەموو کارەکانت بە ئاسانی تەواو دەبن، هەروەها متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی کارێکی گەورە دەکەیتەوە، ئەوا پێویستە بە وردی بیر بکەیتەوە، رۆژەکەت رووی داراییەوە ئاڵۆز دەبێت، لەوانەیە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی گەورە ببیتەوە، ڕەفتاری هاوسەرەکەت بەرامبەرت ڕاست نابێت، لە دۆخێکی وادا پێویستە کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆت بکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

پێویستە ئەمڕۆ گرنگی بە قسەکردن و ڕەفتارەکانیان بدەیت، ڕەنگە پێویست بکات مەودای کورت بۆ کارکردن ببڕیت، باری داراییت باش دەبێت، دەتوانیت دیارییەک بۆ کەسێکی نزیکیشت بکڕیت، کەشوهەوای ماڵەوەت ئارام دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا باشتر دەبێت.

فەریک 23/8 - 22/9

لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، ئەگەری بەهێزی هەیە قازانجی دارایی گەورە بەدەست بهێنیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، سەرکەتوو دەبیت بیت لە تەواوکردنی هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

تا زیاتر کاری قورس بکەیت، ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، هەست بە وزە و دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، رەنگە چەند هەواڵێکی خۆشت دەست بکەوێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

دووپشک 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت بۆت، ئەرکەکانی کارکردنت زیاتر دەبێت، باشترە ئەگەر هەوڵ بدەیت بە زووترین کات تەواویان بکەیت، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، لە رووی داراییەوە رۆژەکەت ئاسایی دەبێت، هەوڵبدە خەرجییەکانت کەمتر بکەیتەوە، خۆت بەدوور بگرە لە دەمەقاڵە لەگەڵ هاوسەرەکەت لەسەر بابەتە بچووکەکان، ئەگینا ڕەنگە ئەمڕۆ ئارامی ماڵەکەت تێکبچێت.

كەوان 22/11 – 21/12

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر بەختەوەر دەبێت بۆت، ئەگەر کار لەسەر پڕۆژەیەکی گەورە دەکەیت، ئەوا رەنگە دەرفەتت پێ بدرێت کە سەرکردایەتی تیمەکەت بکەیت، هەماهەنگیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

گیسک 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ لە رووی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت بۆت، سوودی دارایی گەورە بەدەستدەهێنیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت، رەنگە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەر دەبەیت، باری داراییت باش نابێت، ئامۆژگاری دەکرێت خەرجییەکانت کەمبکیتەوە، ئەگەرنا لەوانەیە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە ببیتەوە، بەڵام لە ماندووبوونت سەرکەوتوو دەبێت و بەم زووانە ئەنجامێکی باشت دەست دەکەوێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، هەموو ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، باری داراییت باش دەبێت، سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت ئەگەر تووشی کێشەیەکی بچووکیش بوویت کە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە ئەوا پشتگوێی مەخە بەڵکو ڕاوێژ بە پزیشکێکی باش بکە.