پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:45:16/04/2024

23772 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاوڕ 21/3 – 19/4

هەموو کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، لە رووی کارەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، سەرکەوتنی گەورە لە کارەکەت بەدەست دەهێنیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، ئەمڕۆ هەموو بڕیارەکانت بە متمانەی تەواوەوە دەدەیت، لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەدا هاوسەنگی دروست دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەو کەسانەی بازرگانی دەکەن، لەوانەیە بەم زووانە سوودی دارایی گەورەت دەست بکەوێت، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان داهات و خەرجییەکانتدا بپارێزیت، سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

دووانە 21/5 - 21/6

سوود لە پلانەکانی پێشترت وەردەگریت، ئەگەر بە دوای کارێکی نوێدا دەگەڕێت، ئەوا ئەمڕۆ کاری دڵخوازی خۆتت دەست دەکەوێت، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، هەروەها بڕیارێکی گرنگی دارایی دەدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت دووربکەویتەوە لە شەڕ کردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، هەوڵبدە بە ئارامییەوە گفتوگۆیەکانت ئەنجام بدەیت، رەنگە بەهۆی فشاری زۆرەوە دۆخی تەندروستیت تێکبچێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە، لە رووی کارەوە رۆژەکەت ئاڵۆز دەبێت، پێویستە هەموو کارەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت، ئەگەر نا کێشەکانت زیاتر دەبێت، باشترە ئەگەر بەپەلە بڕیارەکانت نەدەیت، لەوانەیە بە هۆکارێکی پێویست گەشتێک بکەیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە ماندوێتی و بارگرانییەکی زۆر دەکەیت. هاوکات لەگەڵ کارکردن، پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت.

شێر 23/7 - 22/8

رۆژەکەت زۆر تایبەت دەبێت، پشتگیری تەواوی ئەندامانی خێزانەکەت بە دەست دەهێنیت، دەرفەتت دەبێت چەند پلانێکی گرنگ دابنێت، ژینگەی کارکردنت ئەرێنی دەبێت، هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، هەروەها لەوانەیە ئەمڕۆ هەندێک بەرپرسیارێتی گرنگت پێ بدرێت، پێویستە بە باشی ئەنجامیان بدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت لە توڕەیی و فشاری دەروونی دوور بکەویتەوە.

فەریک 23/8 - 22/9

دۆخی تەندروستیت باش دەبێت، هەروەها دەرفەتی چێژوەرگرتنت لە خواردنە دڵخوازەکانت دەبێت، دوو هێندە خێراتر هەموو کارەکانت لە ئۆفیس تەواو دەکەیت، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە گاڵتەکردنێکی زۆر لەگەڵ هاوکارەکانت، گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەکانتدا دەبینیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە ئاسوودەییەکەی زۆر دەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

دۆخی ژیانی خێزانیت دڵخۆشکەر دەبێت، خۆشەویستی و یەکڕیزی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەدا دەبینیت، رۆژەکەت لە رووی داراییەوە باش دەبێت، بەڵام ئەو هەڵەیە مەکە کە زیاتر لە بودجەی خۆت خەرج بکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت بەدوور بگرێت لە زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی شیرینی، ئەگەر نا دۆخی تەندروستیت تێکدەچێت.

دووپشک 23/ 10-21/11

لە ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت، باشترە ئەگەر دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشکێکی باش بکەیت و بە تایبەتی ئاگاداری خواردنەکانت بە، پێویستە کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، ئەگەر خەریکە دەست بە هەر کارێکی نوێ دەکەیت باشترە بڕیارەکانت بە ژیرانە بدەیت، لە بارودۆخە ناخۆشەکاندا دەبێت کۆنترۆڵی توڕەبوونی خۆت بکەیت.

كەوان 22/11 – 21/12

چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەرت دەبێت، بەم زووانە ڕەنگە چانسی کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی گەورەشت دەست بکەوێت، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، دۆخی ژیانی خێزان تا ڕادەیەک ئاڵۆز دەبێت، لەوانەیە جیاوازی ئایدیۆلۆژیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا هەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

ئەگەر ئەمڕۆ هەر بڕیارێکی گرنگت دا، بیرت نەچێت ڕاوێژ بە هاوسەرەکەت بکە، بەم شێوەیە پەیوەندی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە، لەوانەیە ئەمڕۆ ناچار بیت زیاتر کار بکەیت، بەڵام لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، ئەگەری بەهێزی هەیە سەرچاوەی نوێی داهاتت دەست بکەوێت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت پارەکانت لە شتی ناپێویستدا بەفیڕۆ نەدەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لە چالاکییە هاوبەشەکاندا پێشدەکەوێت، پشتگیری لە هەموو کەسێکەوە وەردەگرێت بەهۆی لێهاتوویی و ڕەفتارە باشەکانتەوە، باری داراییت باش دەبێت، پێویستە هەموو ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆش دەبیت، سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت، دەرفەتێک بەدەست دەهێنیت بۆ پێشخستنی کارەکەت، ئامۆژگاری دەکرێت هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، ئەگەر نا رەنگە تووشی چەند کێشەیەک ببیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.