١١٢ ساڵ لەمەوبەر کەشتی تایتانیک بە زیاتر لە دوو هەزار سەرنشینەوە نقووم بوو.. هۆکارەکەی چی بوو؟

PM:05:48:15/04/2024

16664 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ساڵیادی ١١٢ ساڵەی نقوومبوونی کەشتییەکە، تیمێکی لێکۆڵینەوە گریمانەیەکی نوێی سەبارەت بە نقوومبوونی کەشتی تایتانیک ئاشکراکردووە.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکە لە ئەنجامی دیاردەیەکی بینایی کە لە دەرایادا بە "سەراب" ناسراوە، کە تێیدا تەمێکی زۆر لەبەردەمی کەشتییەکە تا مەودایەکی دوور دروست دەبێت، ئەمەش وایکردووە تیمی کەشتییەکە لە کاتی خۆیدا شاخە سەهۆڵینەکە نەبینن.

لە ١٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ کەشتی تایتانیک و دوو هەزار و ٢٤٠ سەرنشین و تیمەکەی لە ناوچەیەکی ئاوی گەرمەوە بۆ ناوچەیەکی ئاوی سارد گواسترانەوە کە پێشتر چەندین هۆشدارییان لەبارەی شاخە سەهۆڵییەکانی ناوچەکە وەرگرتبوو.

ئێستا بەڵگەکانی ئەو راپۆرتانەی کە رۆژنامەی تایمز ئاماژەی پێکردووە، ئەوە پیشان دەدەن کە ئەوان بە کەشتی رۆیشتوون بۆ شوێنێک کە دوو پلەی گەرمی پێچەوانەی لێ بووە، لەم حاڵەتەدا هەوای سارد لە رەوتی لابرادۆرەوە هاتووە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنەدا، هەوای گەرمیش لە چەمی کەنداوەوە هاتووە.

ئەم حاڵەتە وای کردووە تەمێکی زۆر لەبەردەمی کەشتییەکە دروست بێت کە کەشتیوانەکان نەتوانن شاخە سەهۆڵینەکەی بەردەمیان ببینن.

ئەگەر سەرابەکە نەبوایە، رەنگە توانایان هەبووایە لە کاتی خۆیدا شاخەکە بیبینن بۆ ئەوەی خۆیان لە کارەساتەکە دوور بخەنەوە.

لەو سەرلێشێواوییەی کە بەهۆی ئەو سەرابەوە دروست بوو، تیمی کەشتی SS Californian تا بەیانی وەڵامیان نەدایەوە، تا ئەو کاتە زیاتر لە ١٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو و توانرا ٧٠٧ کەسیش رزگاربکرێت.

H.Y