نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی

PM:04:23:15/04/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٥.٨١ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بەرامبەرە بە ٧٥ هەزار و ٨١١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخی زێڕ روو لە دابەزینەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، هەر مسقاڵێک سێ بۆ پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٣٥ بۆ ٤٠ هەزار دینار بەرز بووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٣٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦١ هەزار دینار

S.A