ئەو کەسانەی لە مانگی نیساندا لەدایکبوون بە چەندین
تایبەتمەندی ئەرێنی و نەرێنی دەناسرێنەوە، لێرەدا دەیانخەینەروو.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "
astakshf" دا باس لە دیارترین ئەو تایبەتمەندییە
ئەرێنی و نەرێنییانە دەکات.
- تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانیان:
١.هێمن
و ئارامن: ئەوانەی لە مانگی نیسان لەدایکبوون کەسایەتییەکی ئارام و هێمنیان هەیە،
هەروەها بە ئاسانی هێمنی خۆیان لەدەست نادەن.
٢. بەسەبر
و کۆڵنەدەرن : بەوە دەناسرێنەوە بەرامبەر ئاستەنگییەکان بە ئاسانی وازناهێنن.
٣. راستبینن:ئەوانەی لە مانگی چواردا لەدایکبوون، زیاتر
راستبینن، ئارەزووی ئەوە دەکەن بە شێوەیەکی
راست سەیری شتەکان بکەن.
٤. سەقامگیر
و هاوسەنگن : ئەوانەی لە مانگی نیسان لەدایک دەبن جێگیر و هاوسەنگن، و بە ئاسانی
کاریگەری بارودۆخی دەوروبەریان نابێت.
٥. ڕۆمانسین:
سروشتێکی ڕۆمانسییان هەیە، لە ژیانیاندا بەدوای خۆشەویستی و ڕۆمانسیەتدا دەگەڕێن.
٦. بەخشندەن:
ئەوانەی لە مانگی نیساندا لەدایک دەبن، تایبەتمەندی بەخشندەییان هەیە، هەروەها هەمیشە
ئامادەن هاوکاری پێشکەش بە کەسانی دیکە بکەن.
٧. وردبینن:
توانای بینینی وردەکارییە بچووکەکانیان هەیە لەو کارەی کە ئەنجامی دەدەن، بە وردی
سەرنجی بابەتەکانیان دەدەن، تا بە تەواوەتی دڵنیا ببێتەوە لە بابەتەکان.
- تایبەتمەندییە نەرێنییەکانیان:
١. دوودڵی:
بە شێوەیەکی گشتی کەسانی دوودڵن و بە قورسی
بڕیار دەدەن.
٢. مامەڵەکردنی
رەق: ئەوانەی لەم مانگەدا لەدایکبوون ڕەنگە کەمێک ڕەق بن، و بەزەحمەت خۆیان لەگەڵ
گۆڕانکارییەکان بگونجێنن.
٣. سەرسەختن:
کەسانی سەرسەختن، بە زەحمەت قەناعەتیان پێدەکەیت بە بۆچوونێکی جیاواز.
٤. توڕەبوون:
سەرەرای ئەوەی بە کەسانی هێمن و لەسەرخۆ ناسروان بەڵام هەندێکجار مەیلیان بۆ توند
و تیژی هەیە و توڕە دەبن.
٥. بە گومانن:
بە زۆری بەوە ناسروان کە بە ئاسانی بڕوا بە بابەتەکان ناکات، سەرەتا بە گومانەوە
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
٦. هەستەکانیان
دەرنابڕن: تایبەتمەندی دەرنەبڕینی هەستەکان لەنێو زۆربەی ئەو کەسانەی لە مانگی نیساندا
لەدایکبوون بابەتێکی ئاشکرایە.