کاریگەرییەکانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر تەندروستی منداڵ

AM:11:00:02/04/2024

1244 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە زۆربەی دایک و باوکان ئایپاد بەکاردەهێنن بۆ ئارامکردنەوەی منداڵ پێش ئەوەی بخەوێت، بەڵام ئەم جۆرە شاشانە رووناکی دەردەکەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سووڕی خەو لە مێشکی منداڵەکەدا هەیە، بەمەش دەبێتە هۆی کەمخەوی.

ماڵپەڕی " موضوع " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی ئایپاد لەسەر تەندروستی منداڵ کردووە، بریتین لە:

١. ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ كاتژمێرێک له‌سه‌ر ئایپاد ده‌مێننه‌وه توانای تێگه‌یشتنی چوارده‌ور و جیهانیان كه‌متره‌ له‌ منداڵانی ئاسایی.

٢. كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ ده‌بێت، هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن جیاوازن له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاسایی.

٣. هه‌ستیاری زۆریان به‌ ژاوه‌ژاو و رووناكی به‌تین هه‌یه‌.

٤. به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئایپاد كێشه‌یان له‌گه‌ڵ فێربوونی زمان و ده‌ربڕینی وشه‌كان دەبێت‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌بن.

٥. ئەو منداڵانەی هێشتا گەنجن و تەمەنیان لە خوێندنی سەرەتاییدایە، رۆژانە زیاتر لە دوو کاتژمێر ئایپاد بەکاردەهێنن، مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە کێشەی سۆزداری و کۆمەڵایەتی.

S.A