سەردێڕ:

ئایا ئابوری سەربەخۆ بڕیاری سیاسی هەرێمی سەربەخۆ کرد؟

PM:05:19:25/06/2022
3456 جار خوێندراوەتەوە
عومەرمامە کوردە
+ -

ئامانجە راگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی کوردی بۆ هێنانە کایەی ئابوری سەربەخۆ سودمەندبوونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەربەخۆبوونی بڕیاری سیاسی بوو بەڵام بەهۆی خراپئیدارەدان و ناڕوونی ئەم کەرتە ئەمڕۆ لە جیاتی بوونی بە خاڵی بەهێز و فشار بەدەستی حکومەتی هەرێم بەداخەوە بۆتە خاڵی لاواز و فشار لە دژی دەسەڵاتی کوردی ؛ دوای ئەوەی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ بوو بە ماڵوێرانی و هەژاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش بەهۆی هێرشی دڕۆن و کاتیوشا ئەو دامەزراوانە بوونەتە ئامانج و ژیانی خەڵک و سەربەخۆبوونی بڕیاری سیاسیشی خستۆتە مەترسیەوە ئەمەش لە سادەترین پێناسە شکستی ئەو سیاسەتەیە کە پارتی ویەکێتی چەندین ساڵە پەیڕەوی دەکەن کاتێکیش یەکێک یان دەزگایەکی رەگەیاندن ئەو راستیانە دەخاتە روو سەرۆکی حکومەت دەڵێ کێشەکان هێندە گەورە نین بەڵام رۆژنامەنووسان لێمانی گەورە دەکەن و گوومان دەخەنە سەر ئینتیمانی نیشتیمانی ئەو دەزگا رۆژنامەوانیانە

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم سەڕەڕای ئەوەی توانای پاراستنی ئەو دامەزراوە نەوتی و گازیانەی نیە بەڵکۆ سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیشی لەدەستداوە لە دوای چەندین هێرشی تیرۆرستی بە دڕۆن و کاتیوشا و مووشەک بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی هەرێم لە هەولێر و چەمچەماڵ و کەوەرگۆسک تاکو ئێستا هەرێم بە رەسمی لایەنێکی دیاریکراوی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەکردوە بەڵکو هەموو وەڵامەکەی ئەوە بووە کە (پاراستنی ئاسمانی هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی عێڕاقە) ئەمەش نیشانەی نەتوانینی هەرێمە لە پاراستنی دامەزراوەکانی ، لە بارەی لەدەستدانی بڕیاری سیاسیش دونێێ لایەنێکی بڕیار بەدەستی هەرێم باسی لە زەڕوڕەتی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرد کەچی ئەمڕۆ باس لە حکومەتی توافق و هاوسەنگ و شەراکەتی راستەقینە دەکات ؛ هەمان ئەو لایەنە دوێنێ چوارچێوەی هەمئاهەنگی بە دەستی ئێران وەسف دەکرد بەڵام ئەمڕۆ وەفدی لەلای ئەوانەو لەگەڵیان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێ بۆ پڕکردنەوەی کورسیەکانی هاوپەیمانەکەی دوێنێی! هەر ئەو لایەنە دوێنێ کاندیدی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کەچی ئەمڕۆ باس لە کاندیدێکی هاوبەش دەکات بۆ ئەم پۆستە هەموو ئەو هەنگاوە پێچەوانانە سەرەڕای لەدەستدانی بڕیاری سیاسین نیشانەی دەستەوەستان و بێ توانایی دەسەڵاتی کوردین لە بەرامبەر ئەو هێرشانە.

گەلەری